حەوت تیم کۆنتڕۆلیان کرد
له گه‌ڕه‌كى 32ـى پارك ئاگر له باڵه‌خانه و خانووێك كه‌وتووه‌ته‌وه
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كى 32ـى پارك له هه‌ولێر ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌ك و خانووێك كه‌وتووه‌ته‌وه.
تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:25 خوله‌ك
به‌پێى زانیاریییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاگره‌كه یه‌كه‌مجار له‌ناو خانوه‌كه ده‌ستپێكردووه كه ماده‌ى ئیزۆگامى تێدابووه، دواتر ته‌شه‌نه‌ى كردووه بۆ باڵه‌خانه‌كه.
تا ئێستا نازاندرێت زیانه‌كانى چین و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش له شوێنى رووداوه‌كه‌ن.
نوێكرایه‌وه 4:25
ئاگری باڵه‌خانه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی 32ی پارك له هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كرا، دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت تیمی به‌رگریی شارستانی به‌شدارییان له كۆنتڕۆڵكردنی كرد.
زیانه‌كان هێشتا نه‌خه‌مڵێندراون، به‌ڵام زیاتر پشته‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه سووتا، هه‌روه‌ها ماتۆڕێك، كه له‌و شوێنه بوو، سووتا.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن