ڤیدیۆیه‌ك له شێوه‌ى فیلمى هۆلیۆد
تۆڕێك به دوو ملیۆن و نیو حه‌بى بێهۆشكه‌ر ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌ند شارێكی عێراق تۆڕێكی مه‌ترسیدارى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه كه دوو ملیۆن و نیو حه‌بی هۆشبه‌رییان پێبووه.
ئه‌وه ماده هۆشبه‌ره‌ى پێیان گیراوه له جۆرى حه‌بی كبتاجۆنه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى ماده‌ى هۆشبه‌ر له عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویكرده‌وه كه توانیویانه تۆڕێكی مه‌ترسیدارى ماده‌ى هۆشبه‌ر هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه ویستویانه بارهه‌ڵگرێكی پڕ له ماده‌ى هۆشبه‌ر له شارى به‌سره‌وه بۆ نه‌جەف و له ئه‌نباریشه‌وه ده‌ربازى شارى نه‌ینه‌واى بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى له‌نێوان هێزه‌كانیان و ئه‌ندامانى ئه‌م تۆڕه دروستبووه و دواتر ده‌ستگیریان كردوو‌ن.