له دهۆك
دانیشتووانى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون پاره‌ى زیاده‌یان به‌ناوى كاره‌با لێوه‌رده‌گیرێت
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی پارێزگای دهۆک پاره‌ى زیاده به‌ناوى پاره‌ى مۆلیده له خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و قایمقامى ناوه‌ندیش ده‌ڵێت، تا دواى جه‌ژن رێگرى له‌و كاره ده‌كه‌ین.
خاوەن مۆلیدەکان بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا هەزار دینار زیاتر لە نرخی فەرمی لە خەڵک وەردەگرن، بیانووه‌كه‌شیان ئەسانسۆرەکانه گوایه كاره‌باى زیاتر لێ سه‌رف ده‌كرێت. لە کاتێکدا مانگانه هەر شوقەیه‌ک 25 هەزار دینارى وەکو خزمەتگوزاری لێوه‌رده‌گرێت كه یەکێک لەوانه ئەسانسۆره‌كانه.
964 ئه‌و كێشه‌یه‌ى گه‌یانده ئیسماعیل محه‌مه‌د، قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆک و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئەو پرۆژانەی پارەی زیادەی لە خەڵک وەردەگرن لەسەر هەر ئەمپێرێکی کارەبا ئەگەرەکەی ئەوەیە بینایەکە هی کەسێکە کەوا خزمەتگوزاری لە خەڵک وەردەگرێت و مۆلیدەکان هی کەسێکیترە بۆیە ئەم کێشەیە دروست بووە.
وتیشی “له‌هه‌ر بارێكدابێت ئێمه رێگرى له‌و كاره ده‌كه‌ین، چونكه ناکرێت پارەی زیادە لە خەڵک وەربگیریت”.
ئاشكراشی كرد، لیژنەیەک پێکدەهێنین بۆ چارەسەركردنى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا دوای جەژنی قوربان، ئه‌م بابه‌ته یەکلادەکەینەوە و دەبێت بنبڕ بکرێت، چونكه ناکرێت خەڵک لە دوو لایەنەوە پارە بدەن بۆ هەمان بابەت.
بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن بەڕێوه‌بەرایەتیی وەبەرهێنانی دهۆک بە دەست 964 کەوتووە زیاتر لە 45 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەسەرانسەری پارێزگای دهۆکدا هەن بە ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆشەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن