گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتیان هەیە

لەکۆلیژی یاسای کەرکوک هەزار خوێندکار لە دوو وانە دەرنەچوون

964+

کاروان ساڵحی – بکەرکوک

تاقیکردنەوەکانی دوو وانەی کۆلێژی یاسا کراوە بە وەزاری لەکۆی هەزار و 100 خوێندکاری کۆلێژی یاسا، هەزار قوتابی لەو دوو وانە کەوتوون.

ئێوارەی دوێنی چوارشەممە 5.6.2024 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکانی زانکۆی کەرکوک راگەیاندرا، تیایدا کۆلێژی یاسای بەیانیان و ئێواران هەزار خوێندار لە دوو وانە کەوتوون کە لە رێگای ئامێرێکی ئەلیکترۆنیەوە تەسلیح دراون.

کاروان عەلی نوێنەری خوێندکارانی کۆلێژی یاسای ئێواران بە 964ـی وت، وەزاراتی خوێندنی باڵای عێراق تاقیکردنەوەی دوو وانەی کردووە بە وەزاری و پرسیارەکان دەبو بکرێت بە زمانی کوردی بەڵام نەکرا و دەفتەری تاقیکردنەوەکان لە رێگای ئامێرێکی ئەلیکترۆنی تایبەتەوە تەسلیح دەدرێت بە ئاستەم بجوڵێت هەڵە دەیخوێنێتەوە.

وتیشی، هەر بە بۆنەی ئەوەوە لە کۆی هەزار و 100 خوێندکار هەزار خوێندکار لەو دو وانەیە کەوتووە ، داوادەکەین بۆ تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەم بەدەست تەسلیح بدرێت نەک لە رێگای ئامێرەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی