لە رۆژی ژینگە

لە هەولێر دۆکیۆمێنتاری گۆڕانی تانجەڕۆ نمایشکرا

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.6.2024 دیکۆمێنتاری Shating of Tanjaro “گۆڕانی تانجەڕۆ” لە ئیمپاییر سینەما لە هەولێر نمایشکرا، دۆکیۆمێنتاریەکە لەسەر پیسبوون و زۆری زبڵ و پاشماوە لە ناوچەی تانجەڕۆ کراوە.

دیدە فەرەیدون دەرهێنەری دۆکیۆمێتاری گۆڕانی تانجەڕۆ بە 964ـی وت، کە ئەو بیرۆکەیمان دا بە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا پێیان گرنگ بوو ئیشێکی لەو شێوە بکەین، بۆیە نمایشکردنی دۆکیۆمێنتاریەکە ئەمڕۆ لە سەر داواکاری کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بوو.

وتیشی، دەیانەوێت لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان نمایشی بکەن.

نەبیل موسا سەرۆکی رێکخراوی ئاو پارێزی کوردستان و عێراق بە 964ـی وت، ئەو دۆخەی لە تانجەڕۆ لە سلێمانی دەگوزەرێت لە هەموو شارەکانی عێراق دەگوزەرێت، بۆیە تانجەڕۆ لە سلێمانی وەک نموونەیەکە کە دۆکیۆمێنتاری لە سەرکراوە، چونکە ئەگەر چارەسەری تانجەڕۆ بکرێت دەبێتە مۆدێلێک بۆ شارەکانی دیکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی