لەلایەن عەرەبی هاوردەوە

لە سنوری داقوق داوای چۆڵکردنی گوندێکی کاکەیی نشین دەکرێت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

عەرەبی هاوردە لە دوای گوندەکانی ناحیەی سەرگەڕان و شوان و تۆپزاوە، چووەتە سەر گوندی رزگاری کاکەیی نیشین لە قەزای داقوق و داوای چۆڵکردنی دەکەن.

ئێوارەی دوێنی سێشەممە 4.6.204 ژمارەیەک عەرەبی هاوردە لە هۆزی هەڵدەکوتنە سەر گوندێکی کاکەیی نیشین و هەوڵی داگیرکردنی دەدەن و لەلایەن هاوڵاتیانی کاکەییوە رێگرییان لێ کراوە و دەرکراون لە ناو گوندەکە، دانیشتوانەکەی داوای چارەسەر کردنێکی ریشەی بۆکێشەکانیان دەکەن.

فەرهاد سەلیم دانیشتووی گوندی تۆپزاوە بە 964ـی وت، “زیاتر لە 150 ماڵی كاكەیی لە ناو گوندی رزگاری دەژێن ، ئەو عەرەبە هاوردانە دێنە سەرمان سەر بە هۆزی عیثاوين و خەڵكی پارێزگای ناسریە و بەغدا و حەویجەن دەیانەوێت دەست بەسەر گوندەكەدا بگرن، هەرجارەو سكاڵا لەسەر ژمارەیەك هاوڵاتی تۆمار دەكەن تاوەكو توانامان هەبێت پشتیوانی لە خۆمان دەكەین بەڵام ئەوان پشتیان هەیە”.

زۆراب ئەسوەد دانیشتوی گوندی رزگاری بە 964ـی وت، لە دوای ساڵی 2003 كاتێك هاتینەوە گوندەكە كەلاوە بوو لەلایەن رێكخراوەكانەوە هاوكاری كراین و بۆیان كردینەوە بە خانوو تیایدا نیشتەجێ بوین، دواتر عەرەبەكان قەرەبوو كراونەوە لە مادەی 140 بەڵام ئێستا لە لایەن نەوەكانیانەوە جارێکی دیكە هەڵدەكوتنە سەرمان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خەڵکی گوندێک رێگە بە

خەڵکی گوندێک رێگە بە "عەرەبی هاوردە" نادەن زەوییەکانیان ببەن