"بڕوا به به‌ڵێنه‌كانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ناكه‌ین"
کەسوکاری شەهید و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی له هه‌ولێر گردبوونەوە
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
ژمارەیەک له زیندانیانى سیاسی و رزگاربووانى ئه‌نفال و کەسوکاری شەهیدان، له‌به‌رده‌م وه‌زارتى شه‌هیدانى هه‌رێم گردبوونەوە و داواى مافه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه.
واحیده رێناس، وه‌كو زیندانییه‌كى سیاسی به 964ـى وت، تا ئێستا زه‌وى و موچه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه و هاتوون داواى ئه‌م مافانه‌یان ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئێمه له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه و سلێمانییه‌وه هاتووین”.
عوسمان مه‌جید، وه‌ك رزگاربوویه‌كى ئه‌نفال له نوگره سه‌لمان، به 964ـى وت، ژماره‌یان 200 كه‌سه و نزیكه‌ى پێنج ساڵه ناسنامه‌یان بۆ دروستكراوه، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كراوه.
هاوڵاتیه‌كى دیكه كه خاوه‌ن دوو خوشكى شه‌هیدى كیمیاربارانه به 964ـى وت، هیچ بڕوایه‌كیان به‌و به‌ڵێنانه نییه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شه‌هیدانه‌وه پێیاندراوه، بۆیه ده‌ڵێت “ده‌چینه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له‌وێ داواى مافه‌كانمان ده‌كه‌ین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن