رێدوان سنجاوی
“من گۆرانیەکەم بۆ مێژوو وتووە”
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
رێدوان سنجاوی، رەتیدەکاتەوە چیرۆکێکی تایبەت هەبێت لە پشت گۆرانی دە پێی بڵێین و دەشڵێت، بەمزوانە کلیپی نوێ بڵاودەکاتەوە.
دە پێی بڵێن من بێ ئەو سەبرم نەما، ئەمە بەشێکە لە دێڕی هۆنراوەی ئەو گۆرانیەی رێدوان سنجاوی پێناسرا و لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “کاردانەوەی گۆرانیەکەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتی بڵاوکردنەوەی گونجاو بوو، دەنا هیچ چیرۆکێکی تایبەتی لە پشت نییە و من ئەو گۆرانیەم بۆ مێژوو کردووە”
رێدوان کوڕی هونەرمەندی میللی سەرباز سنجاویە و لە ئێستادا کار بۆ کلیپێکی نوێ دەکات و وەک خۆشی دەڵێت، هەمیشە کاری نوێ هەیە بەڵام بەپێی بارودۆخ و کات بڵاویدەکەنەوە، جەختیشی کردەوە ستایلی تورکی لە ستایلەکانییەوە نزیکە وەک هونەری گۆرانی وتن.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح