له له‌نده‌ن، مه‌درید و هه‌ولێر حه‌فله‌یه
ریال مه‌درید نازناوه‌كانی له چامپیۆنزلیگ كرده 15
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ جاری 15 له مێژوودا نازناوی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپای برده‌وه و له وێمبڵی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێڕا.
ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن به ئاماده‌بوونی 90 هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ریال مه‌درید به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له گێمی دووه‌م له لایه‌ن كارڤاخال و ڤینسیۆس جۆنیۆر له خوله‌كه‌كانی 74 و 83 تۆماریان كرد.
ئه‌مه جاری 15یه‌مه له مێژوودا یانه‌ی شاهانه ده‌بێته براوه‌ی چامپیۆنزلیگ و نزیكترین ركابه‌ری، یانه‌ی میلانە، كه 7 جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
له دوای یارییه‌كه یاریزانان و هانده‌رانی ریال مه‌درید ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا، هاوكات له ئیسپانیا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ و له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یان شوێنی دیكه له‌م دنیایه هانده‌رانی مه‌درید ئاهه‌نگیان گێڕا.