شاندەکانی حکومەتی هەرێم ژنی تیا نییە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندەکانی هەرێم بۆ بەغدا و وڵاتانی دەرەوە، به‌بێ ئەندامی ژنان به‌دیده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بووەته جێی نیگه‌رانى ژنان بە تایبەتی ئەوانەی بەرپرسیارێتیان هەیە.
ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و شاندانه‌ى بۆ گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن، یان ئه‌و شاندانه‌ى له هه‌رێمه‌وه ده‌چنه وڵاتانى تر، ره‌نگی پیاوانیان گرتووه، ته‌نانه‌ت تاوەکو ئێستا نه‌بینراوه ژنێك سەرۆكایەتی یه‌كێك له‌و شاندانه بكات.
گوڵستان سەعید، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان، بۆ تۆڕى 964 وتى، “ئەم حکومەتە تەنیا موجامەلەی ژن دەکات” پێیوایه حكومه‌ت مەبدەئیەن باوەڕی بە سەرخستن و بەرەوپێشبردنی پرسی ژن نییە.
گوڵستان به پێویستى ده‌زانێت، “ژنان بەشداری کارایان هەبێت لە شاندەکاندا بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکان هەبێت”.
دڵسۆز زەنگەنە، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنانە، بە تۆڕی 964ی وت، کە پێیوایه نه‌ك له ناردنى شانده‌كانى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵكو کاتێک شاندێک دێتە هه‌رێمى کوردستانیش یان کۆبوونەوەیەکیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، له‌وێشدا رۆڵی ژنان ده‌رناخرێت، ده‌شڵێت “ژنان بۆ خۆیان خاوەن رۆڵن، بەڵام لەم بابەتەدا حکومەت پێشێلکارییان بەرامبەر دەکات”.
ده‌شڵێت “ژنانی بە ئەزموون و پێشەنگمان هەیە، دەبێت حکومەتی بانگهێشتیان بکات بۆ ئەوەی ئەو رۆڵە ببینن، لە هەموو دنیادا ژنان پێشەنگن، بەڵام کاتێک رێگە نادرێت ئەو رۆڵە ببینن، ئەمە پێمان دەڵێت، ئەم دەسەڵاتە پیاوسالاریە”.