دەڵێت؛ له‌راهی خودا ده‌یكەم

گه‌نجێكی قه‌ڵادزێ به‌ تانكه‌رێكه‌وه‌ فریاى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان ده‌كه‌وێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چه‌ند ساڵێكه‌، گه‌نجێكی قه‌ڵادزێ كه‌ خاوه‌نى بارهه‌ڵگرێكى ته‌نكه‌ره‌، له‌هه‌ر كوێیه‌ك رووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ هه‌بێت، ئاماده‌یی هه‌یه‌ و ده‌ڵێت “له‌راهى خودا وه‌ك هاوكارى خه‌ڵك ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م”.

گه‌نجه‌كه‌ ناوى دیار عه‌بدوڵا حسێن و به‌ دیار مه‌لا ناسراوه‌، دوو ژماره‌ موبایلی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌هه‌ر شوێنێك پێویستیان پێی بێت، ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌.

رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌، پرسه‌ و ئاهه‌نگه‌كانى دیكه‌ به‌ خۆشیی و ناخۆشییه‌وه‌، پێویستیان به‌ ئاو بێت، بۆیان دابین ده‌كات.

دیار به‌ 964ـی وت، دڵخۆشه‌ به‌و كاره‌ مرۆییه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌نجامى ده‌دات و وه‌ك خۆى ده‌ڵێك له‌م ماوه‌یه‌ زیاتر له‌ 10 جار هاوكارى گه‌یاندووه‌ته‌ شوێنه‌كان.

وتیشی “له‌زۆر رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا ئاوم گه‌یاندووه‌ته‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌شم نه‌گه‌یشتبێته‌ شوێنه‌كه‌ ئه‌وا ئاوم بۆ تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى گه‌یاندووه‌”.

به‌قسه‌ى دیار، خودا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى به‌ ئه‌و به‌خشیوه‌ و ئه‌میش پێویسته‌ كارى به‌خشینى پێبكات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانى و هه‌ولێریش په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكرێت و پێویستیان پێی بێت ئاماده‌یه‌ بچێت.

دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و كاره‌ى و ئه‌م دوو ژماره‌ مۆبایله‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردنى هاوڵاتیان كه‌ پێویستیان پێی ده‌بێت:

07707101007

07511198589

پزیشكێك بێ به‌رامبه‌ر‌ ژینگه‌پارێزانى راپه‌ڕین ده...

پزیشكێك بێ به‌رامبه‌ر‌ ژینگه‌پارێزانى راپه‌ڕین ده‌بینێت