دادگای نیویۆرک: ترەمپ تاوانبارەو پارەی داوە بە پۆرن ستارەکە

+964

ژووری هەواڵ

خوان میرشان ئەو دادوەرەی سەرۆکایەتی دادگای دۆماڵد ترەمپ دەکات لە نیویۆرک رایگەیاند یاداشتێکی لە دەستەی دادوەری پێگەیشتووەو گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی رەزامەندن لەسەر ئەو حوکمەی بەسەر ترەمپدا دراوە.

دەستەکە وتویانە ترەمپ هەموو تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ بووەتەوە لە بابەتی ساختەکاری و کاغەزە داراییەکان.

ئێستا لە نیویۆرک پێنجشەممەیە، ئەمڕۆ دووەم رۆژی دادگاییەکە بوو، دەستەی دادوەری کە لە 12 کەس پێکهاتوون، (حەوت پیاوو پێنج ژن) لەگەڵ شەش یەدەگ، گوێیان لە دانپیادانانی دەیڤد بیکەر گرتووە کە هاوڕێی ترەمپەو لە رۆژنامەی ”ناشناڵ ئینکوایریر” پێشتر نوسیوێتی، لەبارەی کڕینی چەند چیرۆکێک کە دەشێ زەرەریان لە هەڵمەتەکەی ترەمپ بدایە لە کەمپەینی هەڵبژاردنی 2016، هەروەها لەسەر ئەوەی 150 هەزار دۆلاری داوە بە کارین ماکدۆگال کچە پۆڕن ستارەکە بۆ ئەوەی چیرۆکەکەی بکڕێتەوە لەبارەی پەیوەندی ئەو کچەو ترەمپ

ئەو گەنجەی زللەیەک لە ترەمپ دەدات بۆ 964 قسەیکردووە

ئەو گەنجەی زللەیەک لە ترەمپ دەدات بۆ 964 قسەیکردووە