لە سەیدسادق

تۆمەتبارێک دوای “دزینی مۆبایلێک” دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە سەیدسادق پۆلیس کەسێک دەستگیر دەکات کە مۆبایلێکی جۆری ئایفۆنی لە فرۆشگایەکی سلێمانی دزیوە، پۆلیس دەڵێت، لە رێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.5.2024 بڵاویکردووەتەوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێكەیان دەستگیر کردووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، دوای ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، كە تۆمەتبارێك مۆبایلێك لە جۆری ئایفۆن لە فرۆشگایەك لە شاری سلێمانی دەدزێت و دوای لێکۆڵینەوە دەستگیردەکرێت.

تۆمەتبارەکە ناوی “م، ع، س”ـە و لەدایکبووی ساڵی 1995ـە و خەڵکی سوریایە، پۆلیس دەڵێت، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

“بە هاوكاریی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانرا دەست بگیرێ بەسەر مۆبایلە دزراوەكەدا كە تۆمەتبار فرۆشتبووی”، راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن، کە بەندکردن یان سزادانی ماددی دەیگرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی د...

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی دزیوە