داوای نۆژەنکردنەوەیان دەکرێت

خانووە کۆنەکانی کۆیە خەریکە دەرووخێن

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

خانووە کۆنەکانی کۆیە، کە مێژووەکەیان زیاتر لە سەد ساڵە، مەترسی هەیە بەسەر دانیشتوانی گەڕەکەکەدا بڕوخێن، شارەوانیش دەڵێت، دەستکاری هەموویان دەکەین جگە لە خانووە کەلەپورییەکان.

ئەو گەڕەکانە ژمارەیان سێ گەڕەکە بە ناوەکانی، بایزاغا، قەڵات و بەفری قەندیی، ئەگەر هەیە بە هۆی باران و کەش و هەواوە خانووەکان بڕوخێن.

موحەممەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانی کۆیە، بە 964ـی وت، “ ئەو خانووانەی موڵکی حکومەتن خۆمان تێکی دەدەین، ئەوانەشی موڵکی خەڵکن ماوەیەکی بۆ دیاری دەکەین تا خاوەنەکانیان تێکی بدەن، بەڵام ئەوانەی کەلەپور و شوێنەوارین بە هیچ شێوەیەک دەستکاری ناکەین.

وتیشی، “ئەو خانووانەی مێژوویی و دیارن، بە جۆرێک لەگەڵ خاوەنی موڵکەکە مامەڵە دەکەین تا چاکبکرێت یان نۆژەن بکرێتەوە”.

کۆیە چەند گەڕەکێکی کۆنی تێدایە کە تەمەنیان زۆرە، بەشێکی زۆری چۆڵکراوە، خانووەکانیش بەشێکی یان هەمووی رووخاوە، بەڵام چونکە هێشتا لەو کۆڵانانەدا هەندێک ماڵ نیشتەجێن، تەمەنی خانووەکان و کۆن بوونیان بووەتە مەترسی بۆ ئەو خەڵکە.

964 دەزانێت. ئەوگەڕەکە کۆنانەی کۆیە، بە پێوەری ئەندازەیی دروست نەکراون، کۆڵان هەیە پانە و کۆڵان هەیە ئەوەندە باریکە، تەنیا جێگای یەک کەسی تێدا دەبێتەوە، بۆیە وەک کەلتوورێکی شاری کۆیە سەیر دەکرێت و داوا دەکرێت حکومەت نۆژەنیان بکاتەوە و بیانکات بە سیمای شارەکە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین