لە سلێمانی
ئاگر لە شاخی وێڵەیەری تەنیشت گۆیژە کەوتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە شاخی وێڵەیەر لە تەنیذ شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتووتەوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئاگر لە شاخی وێڵەیەر کەوتوەتەوە تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنین
نوێکراوەتەوە لە5:57 خولەک
ئەو ئاگرەی لە شاخی وێڵەیەر کەوتەوە، کەمێک لەمەوبەر کۆنترۆڵکرا
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، “ئاگرەکە لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە کۆنتڕۆڵکرا، لێکۆڵینەوەش لە هۆکارەکانی دەکرێت”.
وتیشی، تەنیا پوش و پاوان سوتاوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ڕوبەری سوتانەکە چەند بووە.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین