رێنماییه‌كان بخوێنه‌وه‌

نابێت له‌خۆته‌وه‌ بچیته‌ رووباری سیروان و مه‌له‌ بكه‌یت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌رگریی شارستانیی گه‌رمیان چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ رووباری سیروان مه‌له‌ بكه‌ن پێویسته‌ پابه‌ندی بن.

جه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و گه‌رمایه‌ و سنووری گه‌رمیانیش هه‌ر زوو تینی گه‌رمانی پێگه‌یشتووه‌، بوونی رووباری سیروانیش وا ده‌كات هاوڵاتیان روو له‌ مه‌له‌كردن بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی فێنكبوونه‌وه‌ و به‌سه‌ربردنی كه‌شێكی خۆش، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی گه‌رمیان ده‌ڵێت، هاوڵاتیان بە مەبەستی مەلەکردن نابێت بچنە سەر رووباری سیروان، چونکە بە هیچ شێوەیەک تەندروست وسەلامەت نییە، بۆیە سەردانی مەلەوانگەکانی ناو شار بکەن، چونکە مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی تێدا جێبەجێ کراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هاوڵاتیان ئەگەر هاتوو رۆیشتن بۆ سەر رووباری سیروان پێویستە ره‌چاوی ئەم رێنماییانە بكه‌ن:

1- پێویستە لە کاتی مەلەکردندا زۆر وریابن و دڵنیابن لە قوڵیی ئاوەکە.
2- بە هیچ شێوەیەک منداڵ بە تەنیا مەلە نەکات یان ئەو کەسانەی کە مەلە نازانن.
3- پێویستە هەندێک کەلوپەلی فریاگوزاریتان پێبێت، وەک (چووپ،،هێلەکی رزگارکردن، یان حەبلی نەجات).
4- یارینەکردن و یەکتری نقومنەکردن لەناو ئاودا چونکە دەبێتە هۆی ماندووبوون و تەنگەنەفەسی.
5- بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی کارگەکانی (غەسالە) مەله نەکرێت، چونکە رێڕەوی ئاوەکەی تێکداوە.
6- با مەلەوانیش بیت، نەچیتە هەموو شوێنێک کە شارەزا نیت.
7- مەلەنەکردن لە کاتەکانی شەودا.
8- مەلەنەکردن لەو شوێنانەی، کە هێمای ئاگادارکردنەوەی لێدانراوە، چونکە مەترسیدارە.

ئەو گەنجەی لە رووباری سیروان خنکا تەرمەکەی دۆزرایەوە و...

ئەو گەنجەی لە رووباری سیروان خنکا تەرمەکەی دۆزرایەوە و 10 کەس دەستگیرکراون