له ده‌شتى به‌ڕانه‌تى
هه‌وره‌بروسكه 200 دۆنم گه‌نمى سوتاند
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا
له‌ده‌شتى به‌ڕانه‌تى به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه‌وه ئاگر له‌ناو كێڵگه گه‌نمه‌كانى سنوورى ده‌شتى به‌ڕانه‌تى دروست ده‌بێت و 200 دۆنم زه‌وى چێندراو به گه‌نم ده‌سوتێت.
ته‌حسین ئاغا گه‌ردى، خاوه‌نى گه‌نمه سووتاوه‌كه به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره هه‌وره‌روسكه گه‌نم له سنووره‌كه‌یان ده‌سوتێنێت.
وتیشی “له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌كه مه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاودانیش سوتاوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر له سنووره‌كه‌یان به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه ئاگر له‌ناو گه‌نمه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره هه‌وره‌بروسگه گه‌نمه‌كه‌یان بسووتێنێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن