زانیاری نوێ وەرگرە
بەپەلە: لە هەولێر دیسان ئاگر کەوتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر لەسەر رێگای کەرکوک ئاگر لە کارگەیەکی غاز کەوتووەتەوە
به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر بە 964ی وت، ئاگر له كارگه‌ی غازی نه‌ورۆز كه‌وتووه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته گوندی مورتكه له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك.
په‌یامنێری 964 زانیاریی ئه‌وه‌ی گه‌یاند، هه‌شت تیمی ئاگركوژێنه‌وه له شوێنی ئاگره‌كه‌ن و چوار ئه‌مبۆلانیش ئاماده‌ن.
وه‌ك له ڤیدیۆی ئاگره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، بارودۆخه‌كه مه‌ترسیداره و هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێگه‌ی هاتنه‌وه له كه‌ركوك بۆ هه‌ولێریان داخستووه.
نوێكرایه‌وه 8:47
هاوڵاتییه‌ك بۆ 964 له شوێنی رووداوه‌كه وتی، ئاگره‌كه كوژاوه‌ته‌وه و كۆنتڕۆڵ كراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد، كارمه‌ندێك به‌هۆی ئاگره‌كه برینداره و براوه‌ته نه‌خۆشخانه,
هاوڵاتییه‌كه ده‌ڵێت، پێده‌چێت ئاگره‌كه به‌هۆی فشاری ناو عه‌مباری غازه‌كه‌وه روویدابێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بریندار بووه، خۆی په‌یوه‌ندی به ئاگركوژێنه‌وه كردووه.