سەیدساق بووە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کۆمەڵایەتی

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

قەزای سەدسادق بووە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی کۆمەڵایەتی. بڕیارەکە بە دامەزراندنی 20 کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە لە 15ـی ئەم مانگەدا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە.

18 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە داوای کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەیان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردبوو.

ئەنوەر تاهیر، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964+ـی راگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی رەزامەندییان لەسەر کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دا و 20 کارمەندیشیان بە گرێبەست بۆ دامەزراندووە.

دانیشتوانی قەزای سەیدسادق نزیکەی 100 هەزار کەسە و 3189 خاوەن پێداویستیی تایبەتی تێدایە، کە 50 لەوان منداڵی ئۆتیزمن و پێشتر هیچ سەنتەرێکی چاودێری و راهێنان لە قەزاکەدا نەبووە.

“کردنەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاوکارییەکی زۆری ئەو خێزانانە دەکات کە خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە”، ئەنوەر تاهیر وای وت.