دوای پێنج رۆژ لە گیان لەدەستدانی

مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی سەرۆک کۆماری ئێران لە مەشهەد بەڕێوەدەچێت

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی سەرکۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی لە مەرقەدی ئیمام رەزا لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.

بە ئامادەبوونی هەزاران هاوڵاتی ئێرانی تەرمی ئیبراهیم رەئیسی دوای ئەوەی سەردانی تەربرێز و قوم و تارانی پێکرا و لەلایەن رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژی مردووی لەسەر کرا ئێستا لە پارێزگای خۆراسانی باشورەوە بەرەو مەشهەد بەڕێکراوە.

هەر دوێنێ چوارشممە زۆرێک لە سەرۆک و کەسایەتییە جیهانییەکان لە ناویشیاندا سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چوونە تاران و دوا ماڵئاوایان لە تەرمی رەئیسی کرد.

دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 19.5.2024 هێلێکۆپتەرێک کە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و ئیمام جومعەی تەبرێز و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوای لەگەڵ پێنج کەسی دیکە تایادا بوو بە رووداوێکی تەموومژاوی کەوتە خواروە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.

وردەکاری کۆپتەرەکە زۆر نهێنی لە بارەی گیان لەدەستدانی ...

وردەکاری کۆپتەرەکە زۆر نهێنی لە بارەی گیان لەدەستدانی سەرۆکی ئێران دەردەخات

نێچیرڤان بارزانی و سودانی بۆ پرسەی رەئیسی دەچنە تاران

نێچیرڤان بارزانی و سودانی بۆ پرسەی رەئیسی دەچنە تاران