هەر ئاواتێک بخەیتە دڵتەوە دێتە دی

ئەمڕۆ نیو ملیار کەس لە جیهاندا جەژنیانە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لای شوێنکەوتوانی بودا پیرۆزترین رۆژی ساڵە، ئەوان دەڵێن هەموو ساڵێک لە 23ی ئایار مانگ پڕ دەبێت، پێیان وایە لەم رۆژەدا پێش 623 ساڵ شازادە دیدارتا گاوتاما (بودا) لەدایکبووە، هەر لەم رۆژەدا گەیشتووەتە ”رێی رۆشنبوونەوە”و هەر لەم رۆژەدا بەتەمەنی 80 ساڵی کۆچی دوایی کردووە.

ساڵی 1999 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا رۆژی ڤیساک وەک رۆژێکی جیهانی بناسێنێت، بەو پێیەی بودا یەکێکە لە کۆنترین ئاینە رۆحانییەکان.

لە چین و هیند و هەردوو کۆریاکەو تایلەند و بۆتان و میانمارو کەمبۆدیاو ژاپۆن و مەنگۆلیاو سەنگافورەو تایوان و سریلانکا و ڤێتنام و نیپاڵ جەژنە، لە جیهاندا 535 ملیۆن کەس شوێنکەوتووی ئەم ئاینەن %15ی دانیشتوانی گۆی زەوی پێکدەهێنن کە بەپلەی چوارەم دێت لەناو هەموو ئاینەکاندا.

شوێنکەوتوانی ئاینەکە پێیان وایە ئەمڕۆ یەکێکە لەو رۆژانەی هەر ئاواتێک بخەیتە دڵتەوە دێتە دی، ئەوان بڕوایان بە کارما هەیە، بەپێی کارما هەر کردارێک یان قسەیەک بکەیت لە ئایندەدا دێتەوە رێت، ئەگەر کارو کردەوەی چاکە بکەیت و وزەی پۆزەتیڤ پەخش بکەیت ئەوە وەردەگریتەوە، ئەگەر کارو کردەواکانیشت خراپە بن، هەر ئەوە دێتەوە رێگات.