بە کوردى پێشوازیتان لێدەکرێت

لەمەودوا حاجیانی کورد لە سعودیە کێشەى زمانى کوردییان نابێت

964+

وریا فەتاح

لە سعودیە، دانانی زمانی كوردی ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و لەمەودوا بە نووسینى کوردى لەسەر تابلۆکانى رێنمایى پێشوازى لە حاجیانى کورد دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى کوردستان بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى له‌ كۆنفرانسی جه‌دده‌ بۆ خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومره‌، لەلایەن بەڕێوەبەرى حەج و عومرەى هەرێمەوە پێشنیازی زیادكردنی زمانی كوردی له‌ شوێنه‌ فه‌رمییه‌كان بۆ وه‌زیری حه‌ج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ كرا، پێشنیازەکە خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەپێى راگەیەندراوەکە بێت، له‌م هه‌فته‌یه‌وە به‌ مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیارانه‌، وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ داوای كردووه‌ به‌ زووترین كات تابلۆكانی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ به‌ زمانی كوردی بۆیان ره‌وانه‌ بكرێت بۆ پێشوازیكردنی حاجیان دابنرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا زمانی كوردی له‌ سعودیه‌ له‌ شوێنه‌ فه‌رمییه‌كان دابنرێت.

روونیش کراوەتەوە، جگە لە تابلۆکان له‌ داهاتوودا هەوڵ دەدرێت چه‌ندین رێنمایی و ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌، كه‌ تایبه‌ت به‌ بواری حه‌ج و عومره‌ن، زمانى کوردى بۆ زیاد بکریت.

ئێستا وه‌زاره‌تی حەجی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌ 16 زمانی جیاجیا، رێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و به‌ دانانی زمانی كوردیش ده‌بێته‌ حه‌ڤده‌یه‌مین زمان، كه‌ له‌ سعودیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاری له‌سه‌ر بكرێت.

ئەمساڵ 4685 هاوڵاتی هەرێم فەریزی حەج بەجێدەگەیەنن

ئەمساڵ 4685 هاوڵاتی هەرێم فەریزی حەج بەجێدەگەیەنن