لە باکوری کوردستان هێرشکرایە سەر ژمارەیەک گەشتیاری دهۆک و چواریان کوژراون

+964

هێڤی دێوالی-دهۆک

پێنج گەشتیاری دهۆک لە باکوری کوردستان ‌بە چەک هێرشیان کرایەسەر و، چوار لەوان کوژراون و یەکێکیشان بریندارە کە مامۆستایەکی ئایینی بەناوبانگە.

درەنگانی شەوی رابردوو 18ـی کانونی دووەم، لە ناوچەی نوسێبینی شاری ماردینی باکوری کوردستان، پەلاماری ئۆتۆمبێڵێکی گەشتیاری خەڵکی دهۆک دراوە کە بۆ چارەسەری پزیشکی دەچوون، کە پێنج سەرنشینی تیدا بووەو بە مەبەستی گەشت بەرەو تورکیا دەچوون.

هێرشەکە دەستڕێژێ گوللـە بووە، هێشتا نەزانراوە کێ ئەنجامی داوە.

بەهۆی هێرشەکەوە چوار لە سەرنشینی ئۆتۆمبێڵەکە دەستبەجێ کوژراون و کەسێکیش بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی زانیاریەکانی +964 ئەو کەسەی بریندار بووە، مەلا ئەحمەد بێزەلییە، ئەو مەلایەکی بەناوبانگی ناوچەی رێکانە لە پارێزگای دهۆک، لە ئێستادا لە ژێر نەشتەرگەریدایە.

دایکی مەلا ئەحمەد، لەنێو قوربانیەکاندایە و ناوی وەحیدە حەیدەر بووە و تەمەنی 65 ساڵە، سەرنشینەکانی حاجی عەبدوڵلا مامیسی و خێزان و منداڵەکەی بوون.

ئەو خێزانانە دانیشتووی گەڕەکی شندۆخەی پارێزگای دهۆک بوون.

ئۆتۆمبێڵی ئەو خێزانە لە جۆری کیا بووە و بەمەبەستی سەردانی پزیشکی سەردانی تورکیایان کردبوو.

پەلامارەکە لە شاری نوسێبین رویداوە و سەرجەم سەرنشینەکان بە گولە لێیاندراوە، تا ئێستا ساغ نەبۆتەوە کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە.