دەزگاکە داوای چی دەکات؟

دەزگای ئاسایشی عێراق باندێکی ساختەکاری حەجی هەڵوەشاندەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بە پشتبەستن “بە زانیاریی دروست” کە دەست دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کەوتووە، سەبارەت بە بوونی تۆڕێکی ساختە کە وا مامەڵەیان کردووە، “کۆمپانیای حەج کردنن و ڤیزە دابین دەکەن” تۆڕێکی ساختەکار هەڵوەشێندرایەوە و ئەندامەکانی دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.5.2024، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، “ئەو کەسانەی کە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار کار دەکەن کە فێڵیان لە ژمارەیەک هاوڵاتی کردووە و ڤیزەی حەجیان بۆ دابین کردوون، “شوێنی نیشتەجێبوونەکە ساختەیە و بە نرخێکی زۆریش پێیان فرۆشتوون”.

دەزگاکە دەڵێت، “دوای هەوڵێکی هەواڵگری و بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەر، مەفرەزەکانی دەزگاکەمان توانیان شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزنەوە و هەندێکیان دەستگیر بکەن لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەدا ، دانیان بەوەدا ناوە کە ناو و پاسپۆرتی زیاتر لە 20 هاوڵاتییان کۆکردۆتەوە، دواتر ژمارەیەکیان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی (بەغدا – بەیروت – ریاز)ەوە گواستووەتەوە”.

ئەو هاوڵاتیانەی کە فێڵیان لێکرا، بۆ ماوەیەکی کاتی لە لوبنان دەستبەسەرکران پاش ئەوەی زانرا ڤیزەکانیان ساختەیە، رۆژی 14.5.2024، بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت، دەسەڵاتدارانی لوبنان 11 عێراقییان ئازاد کرد کە دوو رۆژ پێشتر، بەهۆی رەتکردنەوەی چوونە ناو سعودیە دەستگیرکرابوون و گەڕاندنەوە بۆ فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە بەیروت.

“لە کاتێکدا دەزگاکەمان بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدارن لەم ساختەکارییەدا و دۆسیەی تری ساختەکاریدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکات پەیوەندی نەکەن یان مامەڵە نەکەن، لەگەڵ کەسانی نەناسراو ببنە قوربانی ئەو جۆرە کارانە”، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وا دەڵێت.

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی مەترسید...

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری مادەی هۆشبەر رادەگەیەنێت