یەکەمن

کچانی پێنجوێن رێگەی کوڕان نادەن

964+

بەهرە محەمەدئەمین

هەر 10 قوتابییە یەکەمەکەی پەروەردەی پێنجوێن کچن و هیچ کوڕێکیان تێدا نییە.

باس و خواسی ئەنجامەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان گەرمە و یەکێک لە ئەنجامە سەرنجڕاکێشەکان لە پێنجوێن تۆمار کراوە، هەر دە یەکەمەکەی پەروەردەی پێنجوێن کچن و هیچ کوڕێک لە ریزبەندییەکەدا ناوى نییە.

لیستێکی تایبەت بە ناوی 10 قوتابییە یەکەمەکەی پێنجوین بڵاوکراوەتەوە، کە یازدە ناوی تێدایە، هەر یازدەیان کچن و بە کۆنمرەی جیاواز پلەی یەکەم تا دەیەمیان گرتووە، دوو لەو کچانەی ناویان بڵاو کراوەتەوە بەیەکەوە لە پلەی دەیەمدان.

ئەسعەد جافر، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن بە 964ی وت، بەڵێ ئەو لیستە راستە، ئەمە یەکەم ساڵە کە هەر دە یەکەمەکە کچ بن.

وتیشی،”ساڵانی رابردوو لیستی دە یەکەمەکەی پێنجوێن لە کچان و کوڕانیش پێکهاتبوون، بەڵام بە گشتی لە پێنجوێن کچان ئەنجامەکانیان باشترە”.

هەر بەپێی لیستەکە، حەوت لەو یانزە قوتابیەی دە پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، قوتابى دوو قوتابخانەن و چوارەکەی دیکەش لە سێ قوتابخانەی دیکەن.

لە پێنجشەممەوە کە وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بڵاوکردووەتەوە، زوو ئەنجامی جیاواز و سەرنجڕاکێش بڵاو دەبێتەوە و هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ھەولێر رایگەیاند، سەرجەم قوتابییە نابیناکان بە پلەی زۆرباشە دەرچوون.

+964صورة من منصة (شبكة):
قوتابیانی نابینای هەولێر هەموویان

قوتابیانی نابینای هەولێر هەموویان "زۆرباشە"یان هێناوە

سێ یەکەمەکە لە هەولێرن

سێ یەکەمەکە لە هەولێرن