کۆنسێرتى ئەنجامدا
شڤان پەروەر لە دهۆک بوو
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆرى خەڵک، لەشارى دهۆک کۆنسێرتى هونەرمەندى شڤان پەروەر، بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە لەلایەن بەرێوبەرایەتی رۆشنبیرى و هونەری سێمێل-دهۆک رێکخرا بوو.
ئیسماعیل هاجانی، بەڕێوەبەرى هونەرى و رۆشنبیرى سیمێل بە 964ـى وت، لە کۆنسێرتەکەدا جگە لە خەڵکى دهۆک و سیمێل، بەشێکى زۆر لە خەڵکى رۆژئاوا و پێشمەرگەى لەشکرى رۆژ ئامادەى بوون.
جگە لە شڤان پەروەر لە کۆنسێرتەکەدا، ئیڤان لوبنان و هەندرێن رۆژ بەشدار بوون و گۆرانیان وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح