راهێنان دەستیپێکردووە

حکومەتى هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی دەکات

964+

ژووری هەواڵ

دواین ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دەستیانپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان و عێراق کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14.5.2024، کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتیى وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی پێشمەرگە و چەند دەزگایەکی دیکە بەڕێوچوو.

لەبارەی کۆبوونەوەکە، جوتیارعادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بە ئامانجی تاوتوێكردنی ئامادەكارییە لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرژمێریی گشتی عێراق، تاوەكو بتوانرێت چی لەسەر هەرێمی كوردستان پێویستە لەم رووەوە خۆی بۆ ئامادە بكات، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و قۆناغەكانی دەكرێت.

سیروان عەباس، بەرپرسی جێبەجێکردنی رووپێوی ئابوری و کۆمەڵایەتی خێزان بە 964ـی وت، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاگادار کراون کە ئامادەکاری بۆ سەرژمێری بکەن و بۆ ئەو مەبەستە راهێنانی کارمەندەکانیان دەستپێکردووە.

بڕیارە رۆژی 29ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراقدا بكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی 27 ساڵە سەرژمێریی گشتی لە عێراقدا نەكراوە.

پلاندانان: کارە تەکنیکییەکانی سەرژمێری ئامادەن

پلاندانان: کارە تەکنیکییەکانی سەرژمێری ئامادەن