لەگەڵ رێگای سێ گوندی تر

دوای 70 ساڵ چاوەڕوانی رێگای گوندی ئیسماوا قیرتاو دەکرێت

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

گوندی ئیسماوا 70 ساڵە چاوەڕوانی قیرتاوکردنی رێگاکەیەتی، دواجار بڕیارەکەی بۆ دەرچوو و بوودجەکەشی لە لایەن سندووقی دراوی نێودەوڵەتیی عێراق دابین کراوە.

گوندەکە زیاتر لە 700 ماڵی لێیە و بەردەوام کێشەی رێگاکەیان هەبوو بەتایبەت لە زستاناندا، بوودجەکەی لەگەڵ چاککردنی سێ رێگای دیکەدا ملیۆنێک و 150 هەزار دۆلارە.

کامیران مەولود، موختاری گوندی ئیسماوا لە قەزای بەردەڕەش بە 964ـی وت، “رێگای گوندەکەیان زیاتر لە 70 ساڵە چاوەڕێی قیرتاوکردن بوو، ئەو بڕیارەش زۆر دڵی دانیشتوانی گوندەکەی خۆش کردووە”.

درێژیی رێگاکە هەزار و 700 مەترە. سێ هەزار و 500 کەس لەو گوندە دەژین.

هەوار تارق سلێمان، سەرپەرشتیاری سندووقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی لقی دهۆک بە 964ـی وت، “ئەو رێگایەی گوندی ئیسماوا لەگەڵ رێگای سێ گوندی تر لە یەک پرۆژەدا جێبەجێ دەکرێت، کە بریتین لە؛ کەونەباک، شێخانۆک، دووگوندان”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌با نیشتمانى ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ گ...

بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌با نیشتمانى ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ گوندی ئاڤوکێ و گەلی گەشتیاری