لۆگۆى 964 دروست دەکات
پارێزەرە و فێری هونەرێکی جیاواز بووە
964+
پەری ساڵحی
رەزا فەتلاوی، گەنجێکی نەجەفی بەهرەمەندە و بەهۆی کۆرۆناوە فێری هونەرێکی جیاواز بووە و دەیەوێت بگاتە ئاستێکى بەرز لەو هونەرەدا.
پیشەی سەرەکی رەزا پارێزەریە، بەڵام لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەرەنتینە و مانەوەی لە ماڵەوە فێری هونەرێکی دەکات کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان.
وەک ئەوەى رەزا باسى دەکات، ئەم جۆرە هونەرە لەلایەن زیندانییەکانەوە بۆ دروستکردنی قورئان و پیت و ناوەکان بەکارهێنراوە، تا هاتنی ئەم شێوازە ستایلەی ئێستا کە بەکاریدەهێنین، ستایلی هونەرمەندی ئینگلیزی “پێترۆس فێرلێس”.