كه‌سوكاری قسه‌یان كرد

گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ولێر لەسەر چی كوژرا؟

+964

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7.5.2024 له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ هه‌ولێر، گه‌نجێك به‌ ده‌ستدرێژیی گولـله‌ كوژرا، مامی كوژراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كوژراوه‌.

رووداوه‌كه‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ نزیك زانكۆی جیهان روویدا و به‌ پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كه‌سێك له‌ ناو ئۆتۆمبیلێك ته‌قه‌یان له‌ گه‌نجه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ و كوشتوویانه‌.

964 له‌ به‌رده‌م پزیشكی دادیی هه‌ولێر، قسه‌ی له‌گه‌ڵ مامی گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌ كرد، كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، برازه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه‌، پێشتر چووه‌ته‌ داوای كچێك و پێیان نه‌داوه‌، دوو جاری دیكه‌ش خه‌ڵكی بۆ خوازبێنی ناردووه‌ و ماڵی كچه‌كه‌ قبوڵیان نه‌كردووه‌، دواتریش كێشه‌ دروست بووه‌.

وتیشی، ئه‌وان خه‌ڵكی مه‌خمورن و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش لای ئه‌وان ناسراون و پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێكردووه‌.
ناسیاوێكی دیكه‌ی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌، كه‌ ئه‌ویش له‌ به‌رده‌م پزیشكیی دادی بۆ 964 قسه‌ی كرد، ئاشكرای كرد، دوێنێ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان له‌ كوڕه‌كه‌ كردووه‌ و ئه‌مڕۆ كوشتیان.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک هەبێت

گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک هەبێت