هۆکار چییە؟

نەوت نزیکەی هەفتەیەکە هەر لە 83 دۆلاردایە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی، نرخى نەوت بەجێگری ماوەتەوە و نرخەکەی هەر لە نزیمدایە لەچاو هەفتەیەک پێش ئێستا.

دابەزینی نرخی نەوت بە جۆرێکە وا نزیک دەبێتەوە لە 80 دۆلار و رۆژانە بە رێژەیەکی زۆر نرخەکەی لەدەست دەدات لە بازاڕە جیهانیەکاندا و نزیکەی هەفتەیەکە نرخەکەی نەگەشتووەتە 85 دۆلار.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 78 دۆلار 62 سەنت کە بە رێژەی 0.14% لە چاو کاتی داخستنی بازاڕەکان لە دوێنێدابەرزبووەتەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

ئەگەری راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی بارمتەکانی کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەرزکردنەوەی نەوتی سعودیەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە رێژەی نزیکەی سێ دۆلار .