له‌لایه‌ن كه‌سانى نادیارەوە دزرابوون
كۆڵانه‌كانى خاڵخاڵان بووه‌نه‌وه خاوه‌ن سه‌ره‌مه‌نهۆڵى خۆیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى گومه‌ڵگاى خاڵخاڵان، سه‌ره‌مه‌نهۆڵى نوێى له شوێن ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵانه دانایه‌وه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو دزرابوون.
له مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له چه‌ند كۆڵانێكی كۆمه‌ڵگەى خاڵخاڵان زیاتر له 20 سه‌ره‌مه‌نهۆڵ دیار نه‌مابوون، ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانیش به 964ـى وتبوو: دزراون.
ئازاد عاسی عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانیی خاڵخالان، به 964ـى راگه‌یاند، 20 سه‌رمه‌نهۆڵى نوێیان له‌سه‌ر داهاتى مانگانه‌ى شاره‌وانى كڕیوه‌ته‌وه و له شوێنه‌كانى خۆیان دایاننانه‌وه.
له‌باره‌ى لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانیان دزیوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌رێگه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كه پێشتر داندرابوو بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌ته، پێیان راگه‌یاندووه كه سه‌ره‌داویان له‌باره‌ى كه‌سه نه‌ناسراوه‌كان ده‌ستكه‌وتووه و له‌م رۆژانه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
وتیشی “له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌ن جگه له دزینى سه‌ره‌مه‌نهۆڵ، كاری دیكه‌ى نایاسايشی كردووه”.
كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان دەکەوێتە سنووری ناحیەی شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.