سێ پڕۆژەیان بۆ ئەنجام دەدات

سەردانى پارێزگارى دیالە بۆ خانەقین خێرى تێدا بوو

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

پارێزگارى دیالە بە دەستى پڕەوە سەردانى خانەقینى کرد و بڕیاریدا سێ پڕۆژەى گرنگیان بۆ ئەنجام بدات.

رۆژى یەکشەممە 5.5.2024، کەریم عەلی ئاغا، پارێزگاری دیالە بە وەکالەت سەردانى خانەقینى کرد.

دلێر حەسەن سایە، قایمقامی خانەقین کە بۆ 964 قسەى کردووە، سەردانەکەى پارێزگارى دیالە بە بەرهەمدار وەسف دەکات و دەڵێت، توانیمان رەزامەندی سێ پڕۆژەی گرنگی لێ وەربگرین کە ئەوانەش کردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرت و کۆنکرێت کردنى گەڕەکی سیروان و فراوانکردن و جوانکردنی زاڵگەی قەپانی خانەقین.

بەوتەى قایمقامى خانەقین، هەر ئەمڕۆ دەستکرا بە کارکردن لە بونیادنانی فەرمانگەی پاسپۆرت کە بە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان دادەنرێت و ساڵانێکە هەوڵی بۆ دەدرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژمارەیەک گوندی دەوروبەری خانەقین قیرتاو دەکرێن

ژمارەیەک گوندی دەوروبەری خانەقین قیرتاو دەکرێن