لە 24 کاتژمێری رابردوودا

تەوێڵە و کەلار زۆرترین و کەمترین رێژەی بارانبارینیان هەبووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی سلێمانی، شارۆچکەی تەوێڵە بە 67 ملیم و ناوەندی قەزای کەلار بە بە 5.5 ملیم زۆرترین و کەمترین رێژەی بارانبارینیان هەبووە لە 24 کاتژمێری رابردوودا.

ئەو جیاوازییە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەرکەوتووە و بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی سلێمانی، ناوچەکانی بە رێژەی جیاجیا بارانبارینیان هەبووە، کە لەنێوان 5.5 بۆ 67 ملیم باران باریوە.

هەر بە پێی ئامارەکە، شارۆچکەی تەوێڵە ئەمساڵ تا ئێستا 1158 ملیم بارانی لێباریوە، ئەوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە کەمتر لە 900 ملیم بارانبارینی هەبووە.

لە کەلار رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو 5.5 ملیمە، بەڵام رێژەی بارانەکەی 423 ملیمە و نزیکەی دووهێندەی ساڵی رابردوو بارانی لێباریوە.

هەریەکە لە قەرەداغ و چوارتا و پێنجوێن و بەرزنجەش لە سەرو هەزار ملیمەوە بارانبارینیان هەبووە و هەموویان لە ساڵی رابردوو زیاتر بارانیان لێباریوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، باران بارین زۆر باش بووە و چەند شەپۆلێکی پچڕ پچڕی دیکە ماون.

وتیشی، “لە سلێمانی 671 ملیم باریوە و نەگەیشتووەتە ئاستی ساڵی رابردوو، کە تا ئەم کاتە 732 ملیم باران باریبوو”.

هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد

هەورە بروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد