کەش و هەوا - گرافیک: 964+
کەشناسی هەرێم
لە دوای نیوەڕۆوە لێزمەباران دەستپێدەکات
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوەباران و هەورەبروسکە، کە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کاریگەریی بەهێز دەبێت بۆ لێزمەباران لە زۆربەی ناوچەکاندا.
بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، کە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی بارانبارینەکەوە دابەزینی پلەکانی گەرماش بەردەوام دەبن و تا دوو پلەی دیکە دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانە، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان سبەینێ هەینییش بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.4.2024
خێرایى با / مامناوەند دەبێت ( 10 -20 ) کم/س
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت . لە کات و شوێنی هەورە بروسکە لە نێوان (5 – 6) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21
سلێمانی : 20
دهۆک : 20
زاخۆ : 21
هەڵەبجە : 19
کەرکوک : 21
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 24