"شوێنی خۆراکی بەسەرچوو دابنێن"

لە سلێمانی هۆشداری دەدرێتە کۆگا و فرۆشگاکانی خۆراک

964+

پێشەوا محەمەد

قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە کۆگا و فرۆشگاکانی خۆراک، کە پێویستە شوێنی تایبەت بە خۆراکی بەسەرچوویان هەبێت و لێیبنووسن بۆ فرۆشتن نییە.

قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024 لە زاری جەمال محەمەد، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکانەوە بڵاویکردووەتەوە، لە هەموو سەردان و بەدواداچوونەکاندا ئاگادارییان داوە بە کۆگا و فرۆشگاکان و بەشی زۆریان پابەند بوون.

وتوشیەتی، “پێویستە ئەو شوێنە جیاکراوەیە تەنیا خۆراک و شمەکی ماوەبەسەرچوو و خراپبووی تێدا بێت و لێی نووسرابێت بۆ فرۆشتن نییە”.

لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی سلێمانیدا، سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان هۆشداری داوەتە خاوەنی مارکێت و فرۆشگا و کۆگاکان و جەختیکردووەتەوە، لە هەر شوێنێک خواردن و شمەکی خراپبوو و بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە ببینرێت ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.

“هەر مارکێت یان کۆگا و کارگەیەک ئەگەر شمەک و خواردنی ماوەبەسەرچووی هەبێت دەتوانێت لیژنە هاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکاتەوە و تەواوی شمەک و خۆراکەکەی بۆ لەناودەبەن”، ئەوەش قسەی جەمال محەمەدە.

قایمقامیەتی سلێمانی دوو هۆڵی بلیارد و کافتریایەک و جگە...

قایمقامیەتی سلێمانی دوو هۆڵی بلیارد و کافتریایەک و جگەرەفرۆشێکی داخست