شه‌ش جۆر سزاى بۆ دیاری كردوون

ده‌سته‌ى ژینگه‌ مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان گورج و گۆڵ ده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ چه‌ند سزایه‌كی بۆ مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان دیاریكرد و سزاكه‌ش بۆ ئه‌و سه‌رپێچییانه‌یه‌ كه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن.

هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك سه‌وزایی نه‌بێت و له‌ بری سه‌وزكردنى دروستی نه‌كردبێت سزاكه‌ى له‌ 300 هه‌زار دینار تاوه‌كو 500 هه‌زار دیناره‌.

ژاوه‌ژاوى هه‌بێت 500 هه‌زار و دوكه‌ڵیش بكات له‌ یه‌ك ملیۆن بۆ یه‌ك ملیۆن نیو دینار سزا ده‌درێت.

هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك زه‌ویه‌كه‌ى كۆنكرێت نه‌كرابێت 500 هه‌زار دینار و دیوارى بۆ دروست نه‌كرابێت یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێن.

پسیبوونى ده‌وروبه‌رى مۆلیده‌ به‌ گازوایل و رۆنیش سزایان بۆ داناوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى له‌ 500 هه‌زار دینار تاوه‌كو یه‌ك ملیۆن دیناره‌.

ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ ئه‌م سزایانه‌ى به‌پێی رێنمایی ژماره‌ 2ـى ساڵى 2023ـى به‌دواداچوون و به‌رزه‌فته‌كردنى سه‌رپێییه‌ ژینگه‌ییه‌كان ده‌ركردووه‌.

سزاى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى هه‌ولێر تووندتر كرا

سزاى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى هه‌ولێر تووندتر كرا