پرۆژهی ئاوی باتوفا لە كاتی زیادكراویش تەواو نەكرا
964+
شڤان عهبدوڵڵا – زاخۆ
پرۆژهی ئاوی باتوفا لهگهڵ ئهوهی ماوهی دیاریكراوی جێبهجێكردنی كۆتایی هاتووه، كاتیشی بۆ زیادكراوه، بهڵام ههر تهواو نهبووه.
دوای بە قەزابوونی باتوفا لە 28-7-2021 حکومەتی ههرێم ئهنجامدانی ژمارهیهک پڕۆژەی لە قەزاكه راگەیاند، یەکێک لەوانه دروستکردنی پڕۆژەی ئاوی قەزاكه بوو، کە بە درێژایی 10 کیلومەتر بوو به گوژمهی 5 ملیار و 788 ملیۆن دینار.
964+ دهزانێت، ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە 455 رۆژ بوو، کۆمپانیای لەڤەند (مان گرووپ ) پڕۆژەکەی لە ئەستو گرتبوو، ماوەی یاسایی تهواوكردنی پرۆژەکە له مانگی نۆی ساڵی 2022 بوو، بەڵام تەواو نەکرا، دواتر دوو مانگ كاتیان بۆ زیاد کرا، کەچی هەر تەواو نەكرا.
فەرهاد مەحمود، قائیمقامی قەزای باتوفا بۆ 964+ وتی: پڕۆژەکە زیاتر لە 90٪ تەواو بووە و تەنیا هەندێک كاری تەکنیکی ماوە، لە نزیکترین کاتدا تەواو دەبێت”.
ئەحمەد سەلیم، هاوڵاتییهكی قەزای باتوفایە و چالاکوانێکی دیاری ناوچەکەیە، ئهو گلهیی ههیه و دەڵێت، “ئێمە لە دەست بێ خزمەتگوزاریی دەناڵێنین، هیچ بۆ باتوفا ناکرێت، کێشەی هەرەدیاری ئێمە نەبوونی ئاوە، بە تایبەت لە هاویناندا، چونکە پێویستی زۆرمان به ئاوه.