پلەکانی گەرماش دادەبەزن

بارانی بە لێزمە دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دواى نیوەرۆ باران بارین بە شێوەى پچڕ پچڕ و هەندێ کات بە لێزمە دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لەوەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەو بارانبارینە دەبێتە هۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما تا پێنج پلەیەک، ئەو شەپۆلە باران بارینە سبەینێش بەردەوام دەبێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 1.5.2024
کەش/ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت ، لەکاتەکانی دواى نیوەرۆ باران بارین بە شێوەى پچڕ پچڕ و هەندێ کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێم .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 -20 ) کم/س.
ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2 – 5 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /( 8 – 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
زاخۆ : 25
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 26
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 27