جوتیارانی گەرمیان

لەترسی باران بارین گەنمەکانیان دروێنە دەکەن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شارەزایانی کەشناسی ھۆشداری دەدەن لەسەرەتای مانگی ئایار، بارانی بەھێز و تەرزە دەبارێت و زیانی بۆ بەرھەمی جوتیاران ھەیە، بەتایبەت لە گەرمیان بەھۆی وشکبوونی دانەوێڵە، بۆیە بەشێک لە جوتیاران پێشوەختە دەستیانکردووە بە دروێنە.

چەند جوتیارێک قسەیان بۆ پەیامنێری 964 کردوە باس لەوەدەکەن ،”نایانەوێت رەنجی ساڵێکیان بڕوات، ھەرچەند گەنم بەتەواوی وشک نەبووە نزیکەی ھەفتەیەکی ماوە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن بەوشێوەیە دروێنە بکەن باشترە لەوەی ئەگەر بارانی بەھێز ببارێت گەنمەکانیان بەتەواوی زیانی پێدەگات”.

لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لە 10.5.2024 کاتی دروێنەکردن دەستپێدەکات، کشتوکاڵی گەرمیان پێشبینی دەکات ئەمساڵ بەرھەمی دانەوێڵەی جوتیاران نزیکەی 200 ھەزار تۆن بێت.

لە گەرمیان رووبەری ملیۆنێک و 433 ھەزار و 221 دۆنم زەوی کشتوکاڵی ھەیە، کە ملیۆنێک و 322 ھەزار و 19 دۆنمی دێمیە و پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، 111 ھەزار و 202 دۆنمی بەراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

سوپای عێراق دروێنەی لە چەند گوندێکی ناحیەی پردێ قەدەغە...

سوپای عێراق دروێنەی لە چەند گوندێکی ناحیەی پردێ قەدەغە کرد