ریال مه‌درید باسی ئێمباپێ ده‌شارێته‌وه
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
هه‌رچه‌نده هه‌موو دنیا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن یانه‌ی ریال مه‌درید، رێككه‌وتن و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی كردووه و ئه‌م هاوینه ده‌یباته ریزه‌كانی، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه هێشتا ئینكاری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هیچ له گۆڕێ نییه.
تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌ڵێن، هێشتا ئیمباپێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان نه‌كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لویس ئێنریكیی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له هه‌موو لێدوانه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێمباپێ وه‌رزی داهاتوو ئێمباپێ له ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی پاریسه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به‌رپرسانی ریال بۆیه نایانه‌وێ ئه‌م بابه‌ته باس بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ریال و پاریس له یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕوو ببنه‌وه و نایه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانه‌كه دروست بكه‌ن و كێشه دروست ببێت.