20 هەزار كەس لە ئێران دەستگیر كراون
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
خۆپێشاندانەكانی ئێران چوار مانگیان تێپەڕاند و زانیارییەكان باس لەوەدەكەن تا ئێستا 20 هەزار كەس زیندانیكراون.
بەپێی زانیارییەكانی گۆڤاری “زە ئیكۆنۆمیست”ـی بەریتانی، لە ماوەی چوار مانگی خۆپیشاندانەكاندا 20 هەزار لە ئێران‌دا دەستگیركراون.
گۆڤاری زە ئیكۆنۆمیست، هەفتەنامەیەكی نێودەوڵەتییە و لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڵاودەكرێتەوە.
خۆپێشاندانەكان لە تاران، ئەسفەهان، سنە، كرماشان، ئیلام، دیواندەرە و كرمان و بەشێكی دیكەی شارەكان بەڕێوەدەچێت.
زانیارییەكانی سه‌رچاوه‌كه، باس لەوەدەكەن لە سەرەتای خۆپێشاندانەكانەوە نزیكه‌ی 500 كەس لە ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە كوژراون.
زە ئیكۆنۆمیست زیاتر دەنووسێت، دۆخی ناوخۆی ئێران زۆر خراپە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتیەكان، بەردەوام وێنەی سەركردە و شەهیدەكانی ئێران دەسوتێنرێن.
لە دوای خۆپێشاندانەكانەوە كۆماری ئیسلامی ئێران، به فه‌رمی چوار كەسی لەسێدارە داوە بە تۆمەتی كوشتنی پۆلیس و بەشداریكردن لە خۆپێشاندانەكان و تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتەكە.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووه‌وه خۆپێشاندان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژینا ئه‌مینی كچه كورد گیانی له‌ده‌ستدا، كه له لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشته‌وه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به پۆشینی جلوبه‌رگی حیجابه‌وه ده‌ستبه‌رسه‌ر كرا و دوای سێ رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، بنه‌ماڵه‌كه‌شی پۆلیسی ئێران به كوشتنی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.