لەگەڵ باندێکی قاچاغ شەڕیان کردووە

کۆماندۆی کوردستان: پێشمەرگەیەکمان لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا گیانی سپارد

964+

ژووری هەواڵ

کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، لە ناحیەی قۆرەتو لە روبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ “باندێكی قاچاخچێتی چەك و شوێنەوار”، پێشمەرگەیەکی هێزەکانیان گیانی سپاردووە.

رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ باندەکە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 12:38 خولەکی بەرەبەیان، لە ناوچەی ساڵح ئاغای گەرمیان روویداوە، دوای ئەوەی باندەکە کەوتوونەتە نێو بۆسەیەکی هێزەکانی کۆماندۆوە.

“[باندەکە] بەنیازبوون ژمارەیەك چەك و پارچە شوێنەوار رەوانەی دەرەوەی هەرێم بكەن و لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان رووبەڕووبونەوە لەنێوان هێزەكەمان و ئەو تۆمەتبارانە روویدا”، کۆماندۆی کوردستان وا دەڵێت.

جگە لە پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ کە لە رووبەڕووبوونەوەکەدا گیانی سپاردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش کوژراوە و یەکێکی دیكەیان دەستگیركراوە و تۆمەتبارێكی دیكەش هەڵهاتووە.

“كوڕانی كۆماندۆ لەو رووبەڕووبونەوەیەدا دەستیان بەسەر چەند پارچە شوێنەوار و دوو ئۆتۆمبێل و ئەو چەكانەشدا گرت، كە باندەكە بەنیازبوون رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی بكەن”، کۆماندۆ وا دەڵێت.

کۆماندۆ و ئاسایش لەسەر رووداوەکەی بازگەی کارێز چی دەڵێ...

کۆماندۆ و ئاسایش لەسەر رووداوەکەی بازگەی کارێز چی دەڵێن؟