کەشناسی هەرێم پێشبینی کردووە

لە کەرکوک و گەرمیان خۆڵ دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هەروەها ئەگەری بەرزبوونی تۆزوخۆڵ هەیە لە کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

بەشی پێشبینیی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە لە چاو دوێنێدا، سبەینێش لەو ناوچانە تۆزوخۆڵ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.4.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور, ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان .
خێرایى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 25 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /7- 9 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32
سلێمانی :30
دهۆک : 32
زاخۆ : 32
هەڵەبجە : 33
کەرکوک : 37
سۆران : 31
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 38