دیمه‌نێكی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قیڕتاوكردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى رانیه ... وێنه: 964+
ناڕه‌زایی سێ خاوه‌ن موڵك رایگرتبوو
دواى 12 ساڵ ده‌ست به قیرتاوکردنی ناو بازاڕی رانیە كرایه‌وه
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
قیڕتاوکردنی ئەو شەقامەی ناو بازاڕی رانیە دەستیپێکرده‌وه، کە ماوەی 12 ساڵه بەهۆی لابردنی بەشێک لە موڵکەکانی هاوڵاتیان و قه‌ره‌نه‌بوونه‌كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، پڕۆژه‌كه وەستابوو.
پڕۆژەكه له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى دوو سایدی ناو بازاڕی رانیەیه، كه لە ساڵی 2012ـەوە بۆ فراوانکردن و نۆژەنکردنەوە و رووناککردنەوەی ناو بازاڕه‌كه دەستی پێکرابوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆى لابردنی بەشێک لە موڵکەکانی بەردەم دوو سایدەکە پڕۆژه‌كه وەستا.
ئیسماعیل عەلی، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ دووشەممە 22.4.2024، دەستیان کردوه‌ته‌وە بە قیڕتاوکردنی ئەو بەشەی شەقامەکە کە مابوو.
وتیشی “ئەمە دوا قۆناغی پڕۆژەی جووتسایدی ناو بازاڕی رانیەیە و شەقامەکە بە درێژایی 320 مەتر قیڕ دەکرێت”.
سەبارەت بە کاتی تەواوبوونی شەقامەکە، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هەوڵدەدەن لەماوەی یەک هەفتەدا تەواو بکرێت و بکرێتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، به‌هۆى قه‌ره‌بوونه‌كردنه‌وه‌ى سێ خاوه‌ن ماڵ پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنى رێگاكه وه‌ستێندرابوو، به‌ڵام به‌م دواییانه كه خاوه‌ن موڵكه‌كان قه‌ره‌بووه‌كه‌یان وه‌رگرت، پڕۆژه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن