بەرهەمهێنان 27 هەزار مێگاواتە

پێویستى عێراق بە کارەبا 42 هەزار مێگاواتە

964+

وریا فەتاح

پێویستى عێراق بە کارەبا 42 هەزار مێگاواتە، بەڵام ئاستى بەرهەمهێنان تەنیا 27 هەزار مێگاواتە، بەپێى یاداشتێکى نوێش بڕى سێ هەزار مێگاواتى نوێ بۆ تۆڕى نیشتمانى زیاد دەبێت.

ئەحمەد موسا، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى INAـى راگەیاندووە، سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن ئەوەى سەلماندووە کە وزە یەکێکە لە فایلە گرنگەکانى سەردانەکەى، بەتایبەت لەو یاداشتەى لەگەڵ جەنەراڵ ئێلیکتریک واژۆى کردووە بۆ زیادکردنى 3000 مێگاواتى نوێ بۆ تۆڕى نیشتمانى.

بە وتەى موسا، عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار بە هاوردەکردنى غاز خەرج دەکات، بەو پێیەى غازى ئێران سێیەکى پێویستى عێراق لە غاز پڕدەکاتەوە.

“پێویستی عێراق بۆ کارەبا دەگاتە 42 هەزار مێگاوات، هاوکات بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە 27 هەزار مێگاوات، بەو پێیە ساڵانە پێویستمان بە زیادکردنی زیاتر لە دوو هەزار مێگاوات هەیە”، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق واى وت.

کارەبا دەگەیەنرێتە ئه‌و تاڤگه‌یه‌ى كه‌ وێنه‌ى له‌س...

کارەبا دەگەیەنرێتە ئه‌و تاڤگه‌یه‌ى كه‌ وێنه‌ى له‌سه‌ر دراوى عێراقییه‌