تائێستا زیانەکان نەزانراون

لە باکورى تورکیا بومەلەرزە روویدا

964+

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ بوومەلەرزەیە بە گوڕى 5.6 پلەى رێختەر، باکورى تورکیاى هەژاند و تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

دەسەڵاتى بەڕێوەبەرى کارەسات و فریاکەوتنى تورکیا (ئافاد)، بڵاوى کردەوە، کاتژمێر 6:11 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کاتى ئیستانبوڵ، بومەلەرزەیەک بە گوڕى 5.6 پلەى رێختەر کە ناوەندی بوومەلەرزەکەی قەزای سولوسەرای پارێزگاى توکات بووە لە باکورى تورکیا، روویداوە.

قوڵایى بومەلەرزەکە 5.99 کیلۆمەتر بووە لە شار و ناوچەکانى دەوروبەرى پارێزگاى توکات هەستیپێکراوە.

عەلى یەرلى کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند کە تیمەکانی ئافاد و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە لێکۆڵینەوە لە دۆخی شوێنی بوومەلەرزەکە دەکەن.

بەپێى هەواڵى میدیا تورکییەکان، بومەلەرزەکە زیانى بەچەند بیناو باڵەخانە و مزگەوتێک گەیاندووە، بەلام تائێستا زیانە گیانییەکان دیارنین و هاوڵاتیانى ئەو شوێنانەش پەشۆکاون و لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.

لە 6ـى شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری تورکیا و باکووری سوریای هەژاند، دواتر بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 7.6 روویدا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هەزار کەس و روخانى هەزاران خانوو و باڵەخانە.

دوای ئەوەی تەواوی ڕێگاکانی سماقوڵی، بالیسان، کۆیە و کەرکوک بە ڕووی بارهەڵگرەکاندا داخرا، ئێستا شۆفێری بارهەڵگرەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای دەربەندی گۆمەسپانیان داخستووە.

ساڵێک بەسەر بومەلەرزەکەى باکورى کوردستان تورکیادا تێپ...

ساڵێک بەسەر بومەلەرزەکەى باکورى کوردستان تورکیادا تێپەڕى