چاوەڕێی وەڵامی بەغدان

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەستی دامەزراندن

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ناوی هەموو مامۆستایانی وانەبێژی بە مەبەستی دامەزراندن ناردووە بۆ بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.4.2024، عەلی رەئوف، كه‌ وه‌ك نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆی ناساندووه‌، بە 964ـی راگەیاند، ناوی 37 هەزار و 700 مامۆستای وانەبێژ نێردراوە بۆ بەغدا و چاوەڕێی وەڵامی بەغدان بۆ دامەزراندنی ئەو وانەبێژانە.

بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، ئێستا 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

بەوتەی عەلی رەئوف، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان زیاتر 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە و کرێی مانگانەیان 15 ملیار دینارە.

ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە ...

ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوە