له‌بازاڕی سه‌وزه‌و میوه دهۆك ته‌نها كه‌ره‌وز خۆماڵییه
+964
هیڤی دێوالی – دهۆك
بازاڕی سه‌وزه‌و میوه‌ى دهۆك، له‌وه‌رزى زستاندا، كه‌مترین به‌رهه‌می خۆماڵی لێ ده‌بینرێ، به‌پێی قسه‌ى فرۆشیارێك، خه‌ڵكی زیاتر داواكاری به‌رهه‌مى بیانى ده‌كه‌ن، كشتو‌كاڵى دهۆكیش دان به‌وه داده‌نێ، كه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه به‌رهه‌می خۆماڵى زیاد بكه‌ن.
له‌بازاڕێكى گه‌ڕه‌كی ماسیكا دووى ناوه‌ندى دهۆك، حاجى عبدولمه‌جید خاوه نى دوكانێكى سه وزه و مێوە فرۆشتنه، خۆشحاڵ نیه به‌و به‌رهه‌مه زۆره‌ى ده‌ره‌وه كه سێ به‌شی دوكانه‌كه‌ى ته‌نیووه، ئه‌و به +964 ـى وت “له‌وه‌رزى زستاندا تاكه به‌رهه‌مێكی خۆماڵى كه هه‌مانه ، كه‌ره‌وزه، ئه‌وانى تر هه‌موویان به‌رهه‌می بیانین”.
بەپێ به‌دواداچوونه‌كانى 964+ له‌ناو بازاڕی دهۆكدا، بەرهەمی ناوخۆ 5% ه‌و بەرهەمی دەرەوەش 95%.
زۆرینه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له دوكانه‌كه‌ى حاجى ده‌بینرێن، بیانین، ئه‌و ده‌ڵێ “خیار و ته‌ماته‌و باقله‌و خاس، ئێرانین، لاله‌نگی و پرته‌قاڵ و فراوله‌شمان هه‌یه میسرین، پیازمان هه‌یه ئۆكڕانیه، بیبه‌رى سه‌وز توركیه و له قوبڕسه‌وه بۆمان دێت”.
وتیشی “پێشتر گه‌نمه‌شامى هه‌ولێرمان بۆ ده‌هات، به‌ڵام خه‌ڵكی گله‌ییان لێی هه‌بوو، ناچار ئێستا گه‌نمه‌شامی ئێرانی دێنین یه‌ك كیلۆش به هه‌زارو 500 دینار‌و خه‌ڵكیش پێی رازیه”.
به‌قسه‌ى حاجى، كڕیاره‌كانى وا راهاتوون كه زیاتر حه‌زیان به به‌رهه‌مه بیانیه‌كان بێت، هۆكاره‌كانیش به‌هۆى ره‌نگ و تام و شێوه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه، كه جوانتر ده‌رده‌كه‌ن.
له‌چاو ساڵى پار، نرحى سه‌وزه‌و میوه له‌دهۆك گرانتره، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و باجه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه حكومه‌ت له‌كاتى هێنانى ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌خاته‌سه‌رى، ته‌نانه‌ت حاجى ده‌ڵێ “ماوه‌ى 18 ساڵە ئه‌و كاره‌ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز گرانبوونى نرخی سه‌وزه‌و میوه‌م وه‌ك ئه‌و دوو سێ ساڵه نه‌بینیوه”.
ئەحمەد جەمیل، بەرێوه‌بەری گشتی گشتوكاڵ لە پارێزگای دهۆک، بۆ +964 روونده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان به‌رهه‌مى خۆماڵیان هه‌یه بەڵام به رێژەیه‌کی کەم، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌به‌رامبه‌ر داواكاری زۆرى خه‌ڵك زۆر كه‌مه. وتیشی “له‌به‌ر كه‌مى به‌رهه‌مى خۆماڵى، ئێمە بەرهه‌می دەرەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەین، به‌تایبه‌تیش بۆ دهۆك”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌دهۆك بودجەیه‌کی تەواویان له‌به‌رده‌ست نیه بۆئه‌وه‌ى بتوانن خانوی پلاستیکی، لە وەرزی زستاندا بۆ به‌رهه‌مى خۆماڵى دروست بکەن، وتیشی “ئه‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یه كه بازاڕ پڕبێ له‌به‌رهه‌می ده‌ره‌وه”.