چوار کەسیان برینیان سەختە

لە شەقڵاوە رووداوێکی هاتوچۆ 13 کەسی بریندار کرد

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لە نزیک تونێلی میراوە لە قەزای شەقڵاوە، بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 13 کەس برینداربوون کە برینی چوار کەسیان سەختە و بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە گواستراونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 13.4.2024، لە نزیک تونێلی میراوە لە شەقڵاوە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە، بەهۆیەوە 13 کەس بریندارن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هاتوچۆی شەقڵاوە بە 964ـی وت، “رووداوەکە لە نێوان، ئۆتۆمبیلێکی تاکسیی و نیسان سەنی و نیسان تیدایەک روویداوە، تیمەکانمان سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە و ژمارەیەک بەڵگە هەڵگیراونەتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد بەرزنجی بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە 964ـی وت، “بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەشداربوون لە گواستنەوەی بریندارەکان، کە لە ناو بریندارەکان ژن و منداڵ و پیاو هەن، برینداری سەختیش هەیە، هەر لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە چارەسەری تەواویان بۆ دەکرێ”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن 25 رووداوى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر روو...

یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن 25 رووداوى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر روویانداوه‌

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون